نەتانیاهوو لە بارەی هەڵوەشاندنەوەی رێککەتنی ئەتۆمی لەگەڵ ترەمپ گفتوگۆ دەکات
سەرۆکوەزیرانی ئیسڕائیل، بنیامین نەتانیاهوو، رایگەیاند: لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک لە گەڵ دۆناڵد ترەمپ گفتوگۆ دەکات.
بینیامین نەتانیاهوو لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی هەواڵی سی بی ئێس گوتی: من بۆ بەرەنگار بوونەوەی مەترسییەکانی ئێران، بیرم لە پێنج بژاردە کردووەتەوە، بەڵام ئاماژەی بە وردەکارییەکانی بژاردەکان نەکرد.
سەرۆكوەزیرانی ئیسڕائیل، لە گرنگترین رەخنەگرانی رێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران و وڵاتانی بەهێزی جیهانە و لەم گفتۆگۆیەی دواییدا جیاوازیی بۆچوونی خۆی لەگەڵ باراک ئۆباما لەمبارەیەوە نەشاردووەتەوە.
payamner-
