ئێران.. لە بەلووچستان ئۆتۆمبێلێکی سوپای پاسداران تەقێنرایەوە
ڕێکخراوی جەیشولعەدل دوێنێ یەکشەممە 2016 -12- 11 لە ڕاگەیەندراوێکدا باسی لەوە کردووە کە "هێزە سەربازییەکانی ئەو ڕێکخراوە لە گوردانی "شیخ زیایی"، کاتژمێر 6 ی سەرلەبەیانیی دوێنێ، ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێرانیان لە پاریزگای سیستان و بەلووچستان تەقاندووەتەوە.
لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە کە "ئەو ئۆتۆمبێلەی سوپای پاسداران لە جۆری "هایلوکس" بووە، کەلە ئەنجامی تەقینەوەی ئەو ئۆتۆمبیلەدا دوو کەس لە هێزەکانی سوپا کوژراون، هەروەها دوو چەکداری دیکەی سوپای ڕێژیم بە ناوەکانی "مەهدی حوسێنی و ڕەئوف حوسێنیان" بە توندی بریندار بوون.
ڕێکخراوی جەیشولعەدل ڕێکخراوێکی نەتەوەیی ـ مەزهەبییه کە ماوەی چەند ساڵێکە دژی ڕێژیمی ئێران و بۆ مافەکانی نەتەوەی بەلووچ لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان خەبات دەکات.
باسنيوز
