خانمە پیرەکە لەھەمووان بەرزتر دەفڕی
یانەی یۆڤانتس توانی یارییەکە لەبەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بۆ یانەی تۆرینۆ ..
لەسەرەتا یانەی تۆرینۆ لە خولەکی ١٦ لە رێگەی یاریزان بیلۆتی بەگۆڵێک پێشکەوت , دواتر یانەی یۆڤانتس لە خولەکەکانی ٢٨ و ٨٢ و ٩٢ سێ گۆڵی لەرێگە یاریزانان ھیگواین بیانیتش تۆمارکرد ..
بەم ئەنجامە یانەی یۆڤانتس پێگەی خۆی لە پێشەنگی کالچیۆ قایمتر کرد بە کۆکردنەوەی ٣٩ خاڵ بە جیاوازی حەفت خاڵ بە پێش یانەی میلان کەوت کە لەپلەی دووەم دێت ..
PAYAMNER -
