ئێران.. 10 بەندکراوی دیکە لەسێدارە دران
ماڵپەڕی "هێرانا" (کۆمەڵەی چالاکانی مافی مرۆڤ لە ئێران) لەم بارەوە بڵاوی کردەوە "بەرەبەیانی دوێنێ شەممە 2016 -12- 10 لەناو گرتووخانەی ڕەجایی شەهری کەرەج 10 بەندکراو بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە لەسیدارە دراون.
بەپێی هەمان سەرچاوە، هەتا ئیستا تەنیا ناوی دوو لەو بەندکراوە لەسێدارە دراوانە بەناوەکانی "عەبدوڵڵا غەفاری و عەلی جەعفەری" ئاشکرا بووە.
لەسێدارەدانی ئەو دە بەندکراوە لە یادی 68ەمین ساڵڕۆژی پەسەندکردنی جاڕنامەی گەردوونیی مافی مرۆڤادا لەسیدارە دراون، لە کاتێکدا خودی ئێران یەکێک لە واژۆکارانی ئەو جاڕانەمەیە.
لە زیندانی ڕەجایی شەهری کەرەج جیا لە بەندکراوانی سیاسیی کورد، نزیکەی 130 بەندکراو و چالاکوانی ئایینیی کورد لەوێ دەستبەسەرن.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤی (هەنگاو) لە ماوەی مانگی نۆڤەمبەردا تەنیا لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، 15 بەندکراوی کورد لەسێدارە دراون.
باسنيوز
