پاریس؛ وڵاتانی عهرهبیو رۆژئاوا تاوتوێی دۆخی حه‌له‌ب ده‌كه‌ن
ژماره‌یه‌ك له‌وڵاتانی عهرهبیو رۆژئاوا كه پشتیوانی له‌ئۆپۆزسیۆنی سوریا ده‌كه‌ن، له‌پاریس كۆده‌بنه‌وه بۆ تاوتوێكردنی بارودۆخی مرۆیی له‌شاری حه‌له‌ب، دوای ئه‌وه‌ی رژێمی ئه‌و وڵاته لهكۆنترۆڵكردنهوهی نزیك ببووه‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، نوێنه‌رانی پێنج ده‌وڵه‌تی رۆژئاوایی‌و چوار ده‌وڵه‌تی عهرهبیو توركیا‌و یه‌كێتی ئه‌وروپا، وتوێژه‌كانیان ده‌ستپێده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به بارودۆخی حه‌له‌ب له‌پاریس، به‌ئامانجی ئه‌وه‌ی بگه‌ن به‌چاره‌سه‌رێكی سیاسی بۆ ململانێیه‌كان، ئه‌وه‌ش به‌پێی فرانس پرێس.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، بڕیاره نوێنه‌رانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا به‌شداری بكه‌ن، له‌نێو وهفدهكهشیاندا ریاز حجابو بریتا حاجی حه‌سه‌ن، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ناوخۆیی ئۆپۆزسیۆنی شاری حه‌له‌ب.
كۆبونه‌وه‌كه له‌كاتێكدایه، سوپای سوریا له‌رووی كرداریه‌وه كۆنتڕۆڵی له‌سه‌دا 80ی گهڕهكانی شاری حه‌له‌بی كردووه كه پێشتر به‌ده‌ستی چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆنه‌وه بوو، ئه‌وه‌ش بۆته هۆی ئاوارهبوونو هه‌ڵهاتنی هه‌زاران كه‌س.
هاوكات ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی، جۆن كێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌پاریس رایگه‌یاند كه شاره‌زایانی روسیا‌و ئه‌مریكا لهچنێڤ كۆده‌بنه‌وه، به‌مه‌به‌ستی راگه‌یاندی ئاگربهستو رزگاركردنی هاوڵاتیانی حه‌له‌ب، هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ی رێگای گه‌یاندنی هاوكاریه مرۆییه‌كان.
حه‌له‌ب یه‌كێك له‌و پارێزگایانه‌ی له‌سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕو بارگرژییه‌كانی سوریاوه، له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوودا زۆرترین پێكدادانی تێدا بووه به‌تایبه‌ت له‌نێوان گروپه ئۆپۆزسیۆنهكانو رژێمی ئه‌و وڵاته، له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش مملانێی توندی له‌سه‌ر هه‌یه.
xandan-
