بایەرن گەڕایەوە لوتکەی بۆندسلیگا
لەمیانەی یارییەکانی گەڕی چواردەھەمی خولی بۆندسلیگای ئەڵمانی , یانەی بایەرن میونشن میوانداری یانەی فۆلسفبۆرگی کرد..
یانەی باڤاری توانی یارییەکە لەبەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە بە ئەنجامی پێنج گۆڵی بێ بەرامبەر بۆ یانەی فۆلسفبۆرگ..
گۆڵەکانی یانەی بایەرن میونشن لە خولەکەکانی ١٨ و ٧٦ و ٨٦ لەلایەن یاریزانان ئاریان رۆبن و تۆماس مۆلەر و دۆگلاس کۆستا تۆمارکران , دوو گۆڵەکە دیکەش لە خولەکەکانی ٢٢ و ٥٨ لەلایەن یاریزان لیڤاندۆڤسکی تۆمارکران ..
بەم ئەنجامە یانەی بایەرن بە کۆکردنەوەی ٣٣ خاڵ گەڕایەوە لوتکەی بۆندسلیگا بە سوود وەگرتن لە شکستی یانەی لایبزگ کە ئەمڕۆ لەبەرامبەر ئەنگلۆشتات دۆڕا ..
payamner-
