ئەرسنال خۆی گەیاندە لوتکەی پریمەرلیگ

ئەرسنال خۆی گەیاندە لوتکەی پریمەرلیگ

لەمیانەی یارییەکانی گەڕی پازدەھەمی خولی پریمەرلیگی ئینگلیزی , یانەی ئەرسنال میوانداری ستۆک ستی کرد..

یانەی ئەرسنال توانی یارییەکە لەبەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بۆ یانەی ستۆک ستی ..

لەسەرەتا یانەی ستۆک بە گۆڵێک لە رێگەی لێدانی سزا لەخولەکی ٣١ لەلایەن یاریزان شارلی ئادەم پێشکەوت , دواتر یانەی ئەرسنال لە خولەکەکانی ٤٢ و ٤٩ و ٧٥ سێ گۆڵی تۆمارکرد لە رێگەی یاریزانان تیۆ والکۆت و مەسعود ئۆزێل و ئەلیکس ئایوبی ...

بەم ئەنجامەش یانەی ئەرسنال بە شێوەیەکی کاتی و بەکۆکردنەوەی ٣٤ خاڵ خۆی گەیاندە لوتکەی پریمەرلیگ و یانەی ستۆک ستی بە ١٩ خاڵ لە پلەی ھەشتەم مایەوە ..
payamner-
Top