گۆڤاری تایم دۆناڵد ترەمپی بە کەسایەتی ساڵ ھەڵبژارد

 گۆڤاری تایم دۆناڵد ترەمپی بە کەسایەتی ساڵ ھەڵبژارد


گۆڤاری تایم سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپی وەک کەسایەتی ساڵی ٢٠١٦ ھەڵبژارد. گۆڤارەکە ترەمپی وەک سەرۆکی دەوڵەتە دابەشکراوەکانی ئەمریکا ناوبردووە.


گۆڤاری تایم لەوەتەی ساڵی ١٩٢٧ بەپێی ئەنجامی راپرسییەکان کەسایەتی ساڵ ھەڵدەبژێرێ و لە پرۆگرامی "تودەی" کەناڵی ئێن بی سی لە پەخشی راستەوخۆ رايدەگەیەنێ.


بەم پێیەش ترەمپ وەک "کەسایەتی ساڵ" ھەڵبژێرا و بەشێوەیەکی راستەوخۆ پەیوەندی بە کەناڵەکە کرد و سوپاسی خۆی راگەیاند.


گۆڤاری تایم ترەمپی وەک "سەرۆکی دەوڵەتە دابەشکراوەکانی ئەمریکا" ناوبرد و رایگەیاند کە کاری ئەو زۆر قورس دەبێت لە بەرێوەبردنی دەوڵەتێکی تەواو دابەشکراو.


ھاوکات ھیلاری کلینتۆن لە ریزبەندی دووەم و سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆگانیش لە ریزبەندی چوارەم جێگەی خۆیان کردووەتەوە.


لە گۆڤارەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەردۆگان ھێزی خۆی پاراستووە و لە قۆناخێکی سەختدا توانیویەتی دەربچێت.
BASNEWS -
Top