لە واشنتن دەستدرێژی دەکرێتە سەر ژنە پەرلەمانتارێکی ئیسلامی
ئیلهان عومەر، تەمەن 34 ساڵ و ژنە پەرلەمنتاری پەرلەمانی ویلایەتی مینیسوتا لە ئەمریکا، رایگەیاندووە، کە بە مەبەستی راهێنان لە کۆشکی سپی، چووەتە واشنتن و لەوێ شۆفێری تەکسییەک هەوڵی داوە دەستدرێژی بکاتە سەر.
هەروەک ئیلهان عومەر رایگەیاندووە، شۆفێری تەکسییەکە لە واشنتن هەڕەشەی ئەوەی لێکردووە، کە لەچکەکەی لەسەر دەکاتەوە و سووکایەتیی بە ئیسلام و ژنان کرد.
ئەو ژنە پەرلەمانتارە، کە یەکەم ژنە پەرلەمنتاری ئەمریکای بە رەگەز سۆماڵییە، هەروەها رایگەیاندووە، کە شۆفێرەکە ئەوی بە ئەندامبوون لە رێکخراوی توندڕەوی داعش تۆمەتباری کردووە و هەڕەشەی لێکردووە.
BAS NEWS -
