ئه‌ڵمانیا كچه موسڵمانه‌كان ناچار ده‌كات له مه‌له‌وانگه‌ى تێكه‌ڵ مه‌له‌وانى بكه‌ن
میدیاكانى ئه‌ڵمانیا، بڵاویان كرده‌وه، بڕیاره‌كه‌ى دادگا هاوكاته له‌گه‌ڵ بڕیارێكى دادگاى ده‌ستوورى له كارلسروهه كه تیایدا تانه‌ى باوكی كچێكى 11 ساڵ ڕه‌تكرایه‌وه و داواى كردبوو، كچه‌كه‌ى له وانه‌كانى مه‌له‌وانى به‌شدارى نه‌كات و بۆركینی له‌به‌ر نه‌كات، چونكه له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتى ئیسلامی‌دا، ناگونجێت.
دادگا ده‌ستوورییه‌كه، ئاماژه‌ى به‌وه داوه، دادگاكانى پله خواره‌كان وای ده‌بینن ئه‌و داوایه ناڕاسته و "بنه‌ماى پابه‌ندبوون له ئیسلام" به جلێكى گونجاو، پابه‌ند نه‌كراوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌نگێلا مێركل، ڕاوێژكارى ئه‌ڵمانیا، دوێنێ چوارشه‌مه دووباره داواى كرده‌وه، په‌چه له ئه‌ڵمانیا قه‌ده‌غه بكرێت و گوتى :" په‌چه بۆ وڵاته‌كه‌ى ئێمه، نه‌گونجاوه".
ساڵى ڕابردووش، حزبه‌كه‌ى مێركل داواى كرد، پۆشینی په‌چه له شوێنه گشتییه‌كان، قه‌ده‌غه بكرێت.
BASNEWS -
