جه‌هه‌په بەردەوامە لە بەرگریكردن لە ئەحمەد تورك
به‌گوێره‌ی گوته‌ی چه‌كیر ئۆزه‌ر، ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی توركیا بۆ رای گشتیی ئه‌وروپا و دنیای نه‌سه‌لمێنێ كه بۆچی ئه‌و ده‌یان رۆژنامه‌نووس و چه‌ندین ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌ده‌په و سه‌رۆك شاره‌وانی DBPی ده‌ستگیر كردووه، كه‌س بڕوا ناكات توركیا هه‌وڵی كوده‌تای به‌سه‌ردا كراوه.
ئه‌و ده‌ڵێ "ئه‌حمه‌د تورك یه‌كێكه له‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی به‌رده‌وام باسی ئاشتی كردووه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ توندوتیژی نه‌بووه، كه‌چی ئێستە ده‌ستگیر كراوه".
گوتیشی ئه‌سڵی ئه‌ردۆگان رۆماننووسی دیاری توركیا ته‌نیا ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی رۆژنامه‌ی (رۆژه‌ڤی ئازادی) بووه و به هیچ شێوه‌یه‌ك نه وتاری له‌و رۆژنامه‌یه نووسیوه و نه له‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی رۆژنامه‌كەش به‌شداری كردووه، به‌ڵكو ئه‌و ته‌نیا وه‌كو سیمبول بووه‌ته ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌ن تا بڵێ من پشتگیری له ئاشتی ده‌كه‌م، كه‌چی ئێستە ئه‌ویش زیندانی كراوه و ده‌یان رۆژنامه‌نووسی دیكه‌یش كه هه‌موویان شایه‌نی ئازادكردنن كه‌چی له زیندانه‌كانن.
باسی له‌وه‌ش كرد ئه‌حمه‌د تورك سه‌رۆكی شاره‌وانی مێردین دڵی به پاتری كار ده‌كات و ته‌مه‌نی 74 ساڵه، ئه‌و هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئاشتی بووه، كه‌چی تۆ زیندانی ده‌كه‌یت، ئیتر چۆن دنیا بڕوا بكات له توركیا هه‌وڵی كوده‌تا دراوه.
BAS NES -
