دوای یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ گۆڕانكاری گه‌وره به‌سه‌ر ریزبه‌ندی خوله‌كه‌دا هات
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له گه‌ڕی شه‌شه‌می خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان 3 یاری له شاره‌كانی كوردستان به‌ڕێوه چوو، یانه‌ی زاخۆ سوودمه‌ندی گه‌وره‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه بوو.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له هه‌ولێری پایته‌خت، یانه‌ی گاره بووه میوانی یانه‌ی هه‌ندرێن، یارییه‌كه به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌ر لایه‌كیان كۆتایی هات.
ئه‌یمه‌ن حاجی یاریزانی یانه‌ی گاره له خوله‌كی 5 یانه‌كه‌ی به گۆڵێك پێشخست، دواتر له خوله‌كی 16 هیدایه‌ت له‌تیف ئه‌نجامه‌كه‌ی به لێدانی سه‌ر بۆ یانه‌ی هه‌ندرێن یه‌كسان كرده‌وه. یانه‌ی گاره بووه یه‌كه‌مین یانه له مێژووی خوله‌كه كه 5 یاری ده‌ستپێكی له‌سه‌ریه‌كی به یه‌كسانبوون به‌كۆتا هێناوه.
ئارارات ـ سیروانی نوێ
یانه‌ی ئارارات بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی سیروانی نوێ ڕوویكرده سلێمانی، گه‌شته‌كه‌شی بۆ ئه‌م شاره خێرێكی گه‌وره‌ی پێوه بوو، كاتێك دوای 4 یه‌كسانبوون له خوله‌كه توانی یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتن له وه‌رزه‌ی ئه‌مساڵ تۆمار بكات، كاتێك یارییه‌كه‌ی به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك برده‌وه، هه‌ردوو گۆڵه‌كه‌ی ئاراراتیش له لایه‌ن ناوه‌ڕاستكاری یانه‌كه رێبین ئیسماعیل تۆمار كران، تاكه گۆڵه‌كه‌ی سیروانی نوێش له لایه‌ن هاوكار حوسێن تۆمار كرا.
ئه‌نجامی ئه‌م یارییه گۆڕانكاری گه‌وره‌ی له ریزبه‌ندییه‌كه دروست كرد، زاخۆ توانی لوتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه له كه‌ركووك وه‌ربگرێت، كاتێك به ئه‌نجامی 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك یارییه‌كه‌ی له كه‌ركووك برده‌وه.
گۆڵه‌كانی زاخۆ له لایه‌ن فه‌رهاد سه‌بری دوو گۆڵ و ئه‌میر خان تۆمار كران، تاكه گۆڵه‌كه‌ی كه‌ركووكیش له لایه‌ن به‌رهه‌م به‌هائه‌دین تۆمار كرا.
ریزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م
1ـ زاخۆ 8 خاڵ
2ـ هه‌ندرێن 8 خاڵ
3ـ ئارارات 7 خاڵ
4ـ كه‌ركووك 7 خاڵ
5ـ شێروانه 6 خاڵ
6ـ گاره 5 خاڵ
7ـ سیروانی نوێ 4 خاڵ
k24 -
