زێدان نایه‌وێت له قۆناخی 16 رووبه‌ڕووی ئه‌م یانه‌یه ببێته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید به پله‌ی دووه‌م سه‌ركه‌وتنی بۆ قۆناخی 16ـی چامپیۆنز لیگ به‌ده‌ستهێنا، راهێنه‌ری یانه شایانه‌كه ترسی خۆی له یانه‌یه‌ك پیشاندا.
دوای یه‌كسانبوونه‌كه‌ی ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر دۆرتمۆند، زینه‌دین زێدان له پرێس كۆنفرانسێكدا دڵخۆشی خۆی به گه‌یشتنی یانه‌كه‌ی بۆ قۆناخی داهاتوو پیشاندا.
زیزۆ ده‌شڵێت: نامه‌وێت له قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ رووبه‌ڕووی یانه‌ی یوڤێنتۆس ببینه‌وه، جیا له‌وه‌ی ئه‌و یانه‌یه‌م خۆشده‌وێت و نامه‌وێت به‌رامبه‌ریان یاری بكه‌م، هه‌ڵبه‌ت له ڕووی ته‌كتیك و هونهرییهوهش خاوه‌نی چه‌ندان یاریزانی كاریگه‌رن.
بڕیاره رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو تیروپشكی قۆناخی 16ـی چامپیۆنز لیگ رابكێشرێت، به‌پێی یاسای پاڵهوانییهكه یانه‌ی ریال مه‌درید رووبه‌ڕووی یه‌كێك له یانه‌كانی (ئارسێناڵ، ناپۆلی، مۆناكۆ، لیسته‌ر سیتی یان یوڤێنتۆس) ده‌بێته‌وه.
k24 -
