نهێنییە سەرنجراكێش و سەیرەكانی رووداوی 11ی سێپتەمبەر

نهێنییە سەرنجراكێش و سەیرەكانی رووداوی 11ی سێپتەمبەر
1‎- ڕێكخراوی تیرۆریستی قاعیدە لە سەرەتادا مەبەستی ئەوە بووە پێگەكانی وزەی ئەتۆمی ئەمه‌ریكا بكاتە ئامانج، بەڵام بەهۆی ترسیان لە فراوانبوونی كارەساتەكە گۆریویانە بۆ دوو تاوەرەكە.

2‎- رۆژنامەی "نیویۆرك تایمز" لە دوای ڕووداوەكە هەستا بە نووسینی راپۆرتی وردەكار لەبارەی هەریەك لە قوربانییەكانی ئەو ڕووداوە.

3‎- لە دوای ڕووداوەكە نزیكەی (1.4) ملیۆن تەن ئاسن و بینای رووخاو لە شوێنەكە پاككرانەوە.

4‎- پێش مانگێك جۆرج بۆش سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەوكاتی ئەمریكا لە یادەوەری خۆیدا نووسی (بن لاندن نەخشەسازی لێدانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمه‌ریكایە).

5‎- دوای ڕووداوەكە تەنیا 18 كەس لەژێر داروپەردووی دارووخاوی تاوەرەكان ڕزگاریانبوو.

6‎- دوای ڕووداوەكە خێڵی ماسای لە كینیا، هەستان بە پێدانی 14 سەر مەڕو ماڵات و مانگا بۆ ئەمه‌ریكا وەكو هاوكاری.

7‎- رووداوەكە بووبە هۆی زیانگەیاندن بە تابلۆ و وێنەكێشراوەكانی ناو تاوەرەكان بە بڕیی 100 ملیۆن دۆلار كە لەنێویاندا كارەكانی "پابلۆ پیكاسۆ" هەبوو.

8‎- هونەرمەندی ئەمه‌ریكی "مایكل جاكسۆن" رۆژی رووداوەكە كۆبوونەوەی لە تاوەرەكەدا هەبووە، بەڵام بەهۆی خەوخۆشییەوە لە كۆبوونەوەكەی دواكەوت و ڕزگاری بوو.

9‎- لە مانگی ئابی 2001 هونەرمەند "جیمس وودز" لە گەشتەكانیدا، پۆلیسی ئەمریكی ئاگاداركردبۆوە گومانی لە 4 كەس هەیە كە چاوی پێیان كەوتووە، بەڵام پۆلیس پشتگوێی خست، دواتر 4 كەس لە رفێنەرانی فڕۆكەكان ئەو گومانلێكراوانە بوون.

10- ‎ ئاژانسی هەواڵگری ناوەندی لە نووسینگەی نهێنی لە قاتی بیست و پێنجەمی تاوەرەكەدابووە، كە بەتەواوی لەناوچوو.

11‎- ئەم هێرشە لەرووی زیانگەیاندن و ژمارەی كوژراوان گەورەترین هێرش بووە بكرێتە سەر ئەمه‌ریكا.

12‎- لە ساڵی 2002 زیانەكانی ڕووداوەكە بە بڕی (30.5) بلیۆن دۆلار خەمڵێندرا.

13‎- داڕووخانی دوو تاوەرەكە بە گشتی بە دارووخانی (6.5) هێكتار خەمڵێندرا.

14‎- ئەم هێرشە بۆ سەر تاوەرەكانی بازرگانی جیهانی یەكەم هێرش نەبووە، پێشووتر لە شوباتی ساڵی 1993 تەقینەوەیەك بووبە هۆی كوشتنی 6 كەس.

15‎- ئەو پیاوەی كە فرمانی كرد بە وەستاندنی هەموو فڕۆكەكانی ئەمه‌ریكا لەو رووداوەدا، یەكەم ڕۆژی كاركردنی بوو لەو بوارەدا.



خۆر
Top