يه‌ڵدرم: رووخاندنى ئه‌سه‌د ئامانجى ئێمه نييه
پێشتر سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياندبوو، بۆ ئه‌وه چووينه‌ته سووريا رژێمى به‌شار بڕووخێنين.
ئه‌و لێدوانه‌ى ئه‌ردۆغان توڕه‌يى رووسياى به دواى خۆي‌دا هێنا و مۆسكۆ داواى روونكردنه‌وه‌ى له ئه‌نقه‌ره كرد.
دوێنێ سێشه‌ممه 6ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2016، سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا پێچه‌وانه‌ى ئه‌ردۆغانه‌وه گوتى: ئێمه ئامانجمان رووخاندن و گۆڕينى ده‌سه‌ڵاتى سووريا نييه.
يه‌ڵدرم له لێدوانيدا بۆ ئاژانسى ئينتهرفاكسى رووسيايى روونيكردووه‌ته‌وه، له ميانى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ل سه‌رۆكى رووسيا ڤلاديمێر پۆتين، سێ ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى باسكردووه.
له باره‌ى ته‌وه‌ره‌كانه‌وه گوتى: باسمان له خوێڕژانى به‌رده‌وامى حه‌له‌ب و پێويستى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر له ناوچه‌كانى هاوسنوورى سووريا و سێيه‌ميشيان قه‌ده‌غه‌كردن و سه‌ركوتكردنى په‌كه‌كه و په‌يه‌ده و يه‌په‌گه‌يه له سووريا.
هه‌روه‌ها پاكانه‌ى ئه‌وه‌شى كردووه، كه ئۆپراسيۆنى سوپاى توركيا له سووريا په‌يوه‌ندى به ره‌وشى حه‌له‌به‌وه نييه و ناشيانهوێت ده‌سه‌ڵاتى سووريا بگۆڕن. ته‌نيا ئامانجيان ئه‌وه‌يه به‌سه‌ر نه‌ياره‌كانى توركيا له ناو خاكى سووريادا زاڵ ببن.
ئه‌م قسانه‌ى يه‌ڵدرم پێچه‌وانه‌ى ئه‌و گوتاره سياسييه بوو كه ئه‌ردۆغان له كۆنفرانسێكى تايبه‌ت به قودس له ئه‌سته‌مبوڵ رۆژى 29ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 2016 پێشكه‌شيكرد و تێيدا رايگه‌ياند، ته‌نيا ئامانجيان رووخاندنى به‌شار ئه‌سه‌د و كۆتايهێنانه به ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى له سووريا.
له 24ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 2016ه‌وه سوپاى توركيا له‌شكركێشى كردووه‌ته سه‌ر خاكى سووريا و به‌شێكى ناوچه هاوسنوورييه‌كانى له سووريا و رۆژئاواى كوردستان داگيركردووه.
k24-
