ترەمپ رەخنە لە دروسکردنی فڕۆکەی گرانبەها بۆ سەرۆککۆمار دەگرێت
دۆنالد ترەمپ سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا رایگەیاند: پێویستە حکومەت پرۆژەی دروستکردنی دوو فڕۆکەی تایبەت بە سەرۆککۆمار بەهۆی گرانبەهابوونیان بوەستێنیت.
دۆنالد ترامپ رایگەیاند: دروستکردنی ئەم دوو فڕۆکەیە چوار ملیار دۆلاری تێدەچێت و کۆمپانیای بۆئینگیش بە دوای سوودەکانی خۆیدا دەگەڕێت.
کۆمپانیای بۆئینگ رایگەیاندووە: ئێستا گرێبەستێکی ١٧٠ملیۆن دۆلاریی بە مەبەستی دیزانی فڕۆکەی نوێی سەرۆک کۆماری ئەمریکا واژوو کردووە.
دوای ئەم لێدوانەی ترامپ بایەخی پشکەکانی ئەم کۆمپانیایە لە سەدا یەک دابەزی.
payamner-
