پەیوەندیی نهێنی قەزافی و هاوسەری زەینولعابدین ئاشکرا دەبێت

پەیوەندیی نهێنی قەزافی و هاوسەری زەینولعابدین ئاشکرا دەبێت
رۆژنامەیەکی لوبنانی چیرۆکی پەیوەندیی نهێنی سەرۆکی پێشووی لیبیا و هاوسەری سەرۆکی پێشووی تونس ئاشکرا دەکات.

رۆژنامەی (دیار)ی لوبنانی، کە سەر بە رەوتی عۆنە و مێشێل عۆن، سەرۆکی لوبنان خاوەنداریی دەکات، باسی لەوە کردووە، کە موعەممەر قەزافی، سەرۆکی پێشووی لیبیا و لەیلا بن عەلی، هاوسەری زەینولعابدین بن عەلی، سەرۆکی پێشووی تونس پەیوەندیی نهێنییان هەبوو.

هەروەک رۆنامەکە بڵاوی کردووەتەوە، پەیوەندییەکە لەو کاتەوە دروست بوو، کە موعەممەر قەزافی بۆ رابواردن لەگەڵ لەیلا بن عەلی، کە بە لەیلا تەڕابلوسی بە ناوبانگ بوو، زینولعابدین بن عەلی بە خێزانەکەیەوە داوەت دەکات و بۆ کۆبوونەوە و بەسەربردنی کاتێکی خێزانی، بانگهێشتی لیبیایان دەکات.

سەرۆکی پێشووی لیبیا زەینولعابدین بن عەلی ناردووەتە بیابانەکانی وڵاتەکەی بەمەبەستی راو و شکار و خۆیشی بە بیانووی کەمێک نەساغ بوون، هاوڕێیەتی نەکردووە و دواتر لە ماڵەوە لەگەڵ هاوسەری زەینولعابدین رایبواردووە.

رۆژنامە لوبنانییەکە هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە، کە لەیلا بن عەلی داوای لە قەزافی کردووە کۆشکێکی لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا بۆ بکرێت، کە نرخەکەی 50 ملیۆن دۆلار بووە.

بەپێی راپۆرتی رۆژنامەکە، ماوە ماوە هاوسەری زەینولعابدین بن عەلی سەردانی لیبیای کردووە و لەگەڵ موعەممەر قەزافی رایبواردووە و هەر جارێکیش گەڕاوەتەوە، 10 ملیۆن دۆلاری لەگەڵ خۆی بردووەتەوە.

لە کۆتایی راپۆرتەکە، رۆژنامەکە، کە سەرۆکی لوبنان خاوەنداریی دەکات، باسی لەوە کردووە، کە ”پەیوەندییە دیپلۆماسییە سێکسییەکان“ لە وڵاتانی عەرەبی بەم شێوەیەن و ئەمەش ”یەکێتیی عەرەبی“ دەسەلمێنێت.
payamner -
Top