تویتێكی ترامپ زیانی ملیارێك دۆلار به كۆمپانیایه‌ك ده‌گه‌یه‌نێت
پشكه‌كانی بۆینگ دوای تویتێكی تره‌مپ رۆژی سێ شه‌ممه ئه‌و زیانه‌ی به‌ركه‌وت، كه تێیدا تره‌مپ ره‌خنه‌ی له گرێبه‌ستی كڕینی فڕۆكه‌ی نوێی سه‌رۆكایه‌تی گرت له‌كۆمپانیاكه‌و نوسیویه‌تی "Cancel Order" كه ئاماژه‌یه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه.
تره‌مپ كه له 20 ی مانگی داهاتوو وه‌كو سه‌رۆك ده‌ستبه‌كارده‌بێت ده‌ڵێت تێچووه‌كانی دروستكردنی فڕۆكه‌ی سه‌رۆكایه‌تی 747 له‌لایه‌ن كۆمپانیای بۆینگه‌وه زۆره‌و له كۆنتڕۆڵ ده‌رچووه، زیاتره له چوار ملیار دۆلار.
به‌پێی پێگه‌ی ماركت وچ، پشكه‌كانی كۆمپانیاكه به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا یه‌ك دوای وته‌كه‌ی تره‌مپ زیانیان به‌ركه‌وتووه. مامه‌ڵه سه‌ره‌تاییه‌كان پاشه‌كشه‌ی به‌های پشكه‌كان ده‌رده‌خه‌ن به‌بڕی ملیارێك دۆلار.
بۆینك كه له‌ساڵی 1943 ه‌وه فڕۆكه‌ی سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مریكا دروستده‌كات تائێستا ده‌ستینه‌كردووه به دروستكردنی دوو فڕۆكه‌ی نوێ له‌جیاتی دوو فڕۆكه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ئێستا كه بڕیاره له‌ساڵی 2024 بخرێنه خزمه‌ته‌وه.
كۆمپانیاكه تائێستا هیچ بڕه پاره‌یه‌كی بۆ دروستكردنی دوو فڕۆكه پێشنیاركراوه‌كه وه‌رنه‌گرتووه.
هێزی ئاسمانی ئه‌مریكا ساڵی رابردوو رایگه‌یاند، پێویستی به‌دوو فرۆكه‌ی بۆینگ 747-8 هه‌یه بۆ جێگرتنه‌وه‌ی دوو فڕۆكه‌كه‌ی ئێستا.
ئه‌و فڕۆكانه ده‌توانن گه‌شت بكه‌ن به‌شێوه‌ی راسته‌خۆ له واشنتۆنه‌وه بۆ هۆنگ كۆنگ كه توانای 1600 كیلۆمه‌تر زیاتریان هه‌یه له فڕۆكه سه‌رۆكایه‌تییه‌كاتی ئێستا‌و به‌شێوه‌یه‌ك دروستده‌كرێن كه له‌خراپترین دۆخی ئه‌منی و سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ئه‌تۆمیدا بتوانرێت به‌كاربهێنرێن.
payam ner -
