تره‌مپ درووستكردنى فڕۆكه‌یه‌كی نوێ بۆ سه‌رۆك هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌

تره‌مپ درووستكردنى فڕۆكه‌یه‌كی نوێ بۆ سه‌رۆك هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌
سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریكا، داواى كرد گرێبه‌ستى كڕینی فڕۆكه‌ نوێیه‌كه‌ى سه‌رۆكایه‌تى " ئایه‌ر فۆرس وه‌ن" كه‌ چوار ملیار دۆلارى تێده‌چێت، هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه‌، ڕاشیگه‌یاند، تێچووه‌ زۆره‌كه‌ى كارێكى بێ مانایه‌.



دۆناڵد تره‌مپ، له‌ پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌ توویته‌ر، ده‌نووسێت :" بوینگ فڕۆكه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تى درووست ده‌كات به‌ ناوى ئایه‌ر فۆرس وه‌ن 747 بۆ سه‌رۆكه‌كانى داهاتوو، به‌ڵام تێچووه‌كه‌ى له‌ كۆنترۆڵ ده‌رچووه‌ كه‌ زیاتر له‌ چوار ملیار دۆلاره‌".



جه‌ختیشی كرده‌وه‌، كه‌ داواكه‌ هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌.



له‌ دیپلۆماسییه‌تى ئه‌مریكا، فڕۆكه‌ى سه‌رۆك به‌ سونبڵی به‌هێزیی ئه‌و وڵاته‌ داده‌نرێت.
BAS NEWS -
Top