بەرشلۆنە جۆری پێکانەکەی نێیمار ئاشکرادەکات
نێیمار کە بەهۆی ئەو پێکانەوە بەشداری ڕاهێنانەکانی ئەمڕۆ بارسای نەکردووە، لەدوو یاریی داهاتوودا لە چامپیۆنز لیگ و خولی ئیسپانی بەشداری ناکات و پشووی تەواو وەردەگرێت پێش ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ یاریکردن.
دورخستنەوەی نێیمار لە یارییەکانی مونشنگلادباخ و ئۆساسۆنا بەهۆی پێکانەوە نییە، بەڵکو بەهۆی کەڵەکەبوونی کارتی زەردەوە دەبێت لە چامپیۆنز لیگ و لا لیگا، کە دواینیان لە یاریی کلاسیکۆدا بوو بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید.
چاوەڕوان دەکرێت لەدوو یاریی داهاتوودا لویس ئێنریکی پشت بە پاکۆ ئەلکاسێر ببەست لە لای چەپی هێڵی هێرشبردن، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی تا ئێستا ئەو یاریزانە هیچ گۆڵێکی بۆ بلۆگرانا تۆمارنەکردووە
XANDAN -
