جۆنیۆر ڕۆناڵدۆ شەرمەزار دەکات
ماریا دۆلۆریس دۆس سانتۆس دایکی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی و کوڕەکەی ڕۆناڵدۆ بڵاوکردەوە کە درێسی ئەنتوان گریزمانی فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی ئەتڵەتیکۆ مەدریدی لەبەردایە.
ڕۆناڵدۆ لە دوو یاریی کۆتایی وەرزی ڕابردوو لە یاریی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و یۆرۆی 2016 توانی شکست بە ئەنتوان گریزمان بهێنێت و لەو دوو نازناوە گەورەی بێبەشی بکات.
ئەمەش یەکەم جار نییە کە جۆنیۆر خۆشەویستی خۆی بۆ رکابەرکانی بۆ باوکی دەردەبرێت، پێشتر لە ئاهەنگێکی یەکێتی تۆپی پێی جیهان 'فیفا، خۆشەویستی خۆی بۆ لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی بەرشلۆنە دەربریبوو.
ئەنتوان گریزمان و مێسی بۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهانی 2016 رکابەری کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەکەن کە مانگی داهاتوو لە ئاهەنگێکدا ناوی باشترین یاریزانی جیهان ئاشکرا دەکرێت.
XANDAN -
