گواردیۆلا هۆکاری تەوقە نەکردنی لەگەڵ فابریگاس ئاشکرا دەکات

گواردیۆلا هۆکاری تەوقە نەکردنی لەگەڵ فابریگاس ئاشکرا دەکات
پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەی مان سیتی ئینگلیزی هۆکاری تەوقە نەکردنی لەگەڵ سیسک فابریگاسی ئیسپانی و یاریزانی یانەی چێڵسی ئاشکرا دەکات.
لەدوای یاریی نێوان مان سیتی و چێڵسی کە بە ئەنجامی 3-1 لەبەرژەوەندی بلوز کۆتاییهات، ڤیدیۆیەک بڵاوبوویەوە کە سیسک فابریگاس دەست دەبات بۆ دەستی گواردیۆلا بۆ ئەوەی تەوقەی لەگەڵدا بکات، بەڵام پیپ گواردیۆلا تەوقەی لەگەڵ ناکات.


لەسەر ئەو ڕووداوە، پیپ گواردیۆلا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەونیدا تایبەت بە یارییەکەی سێلتیکی سکۆتلەندی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا وتی: "پێش دەستپێکردنی یارییەکە لە ژوری جلگۆڕین سڵاوم لە فابریگاس کرد، بەڵام لە دوای یارییەکە ئاگام لێنەبوو کە دەستی هێناوە بۆ ئەوەی تەوقەم لەگەڵدا بکات".


دەربارەی ئەگوێرۆی ئەرجەنتینی و هێرشبەری یانەکەی کە بۆ چوار یاریی سڕکرا، گواردیۆلا ڕایگەیاند، دەبێت لەگەڵ ئەوەدا بگونجێن و یاریزانی ترمان هەیە تاکوو لە شوێنی ئەودا یاریی پێ بکەین.


سبەینێ سێشەممە لە کۆتا یاریی قۆناغی کۆمەڵەکان، یانەی مان سیتی لە نێو یاریگا و هاندەرانی خۆیدا رووبەڕووی یانەی سێلتیکی سکۆتەلندی دەبێتەوە.
XANDAN -
Top