نرخی نەوت لە (55) دۆلار نزیک دەبێتەوە

 نرخی نەوت لە (55) دۆلار نزیک دەبێتەوە
ئەمڕۆ، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، ڕووی لە بەرز بوونەوە کرد و نرخی بەرمیلێک نەوت لە (55) دۆلاری ئەمریکی نزیک دەبێتەوە.

پێگەی (oilprice)ی جیهانی بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە (2016/12/5)، لە کاتژمێر (4:00) خولەکی ئێوارە بە کاتی کوردستان، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە (54) دۆلار (89) سەنت مامەڵەی پێوەکرا و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش بە (52) دۆلار و (4) سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

ئەم بەرز بوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت، چوارشەممەی ڕابردوو، وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی ئۆپیک ڕێککەوتن لەسەر سنووردارکردنی بەرهەمهێنانی نەوت، بە ماوەیەکی کەم دوای ڕێککەوتنەکەش نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو لە بازاڕەکانی جیهاندا ڕووی لە بەرز بوونەوە کرد.

چاودێرانی بواری ئابووری، ئەم ڕێککەوتنەی ئۆپیک بە گرنگ دەزانن و پێشبینی دەکەن کۆتایی ئەمساڵ نرخی نەوت بگاتە سەرووی (65) دۆلار.



باسنيوز
Top