نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا
هاوکات نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمەریکى ٥١ دۆلار و ٣٤ سەنتە.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە ڕۆژى چوارشەممە ٣٠ تشرینى دووەمى ٢٠١٦ وڵاتانى بەرهەمهێنى نەوت (ئۆپیک) لە ڤیەنناى پایتەختى نەمسا کۆبوونەوە بەمەبەستى سنوردارکردنى هەناردەى نەوت بۆ بازاڕەکانى جیهان.
ئەگەرچى پێشتر میدیا جیهانییەکان ناکۆکى نێوان ئێران و عێراق و سعودیەیان بە هۆکارى ڕێکنەکەوتى وڵاتانى ئۆپیک دادەنا، بەڵام ئەگەرەکان وا دەرنەچوو، توانیان بەزووى بگەنە ئەنجام و بۆ یەکەمجار لە دوای هەشت ساڵ، وڵاتانی ئۆپیک ڕێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەى ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت، بەپێی ڕێکەوتنەکەش ملیۆنێک و ٢٠٠ هەزار بەرمیل لە ئاستی بەرهەمهێنانی ڕۆژانە کەمدەکەنەوە.
پێش ڕێککەوتنەکە ڕۆژانە ٣٣ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنرا، لە دوای ڕێککەوتنەکەش، ملیۆنێک و ٢٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لە ئاستى بەرهەمهێنانى ڕۆژانە کەمدەکرێتەوە.
