چین... ته‌قینه‌وه‌ی کانزای خەڵووز 35 کرێکاری کرده قوربانی
ڕووداوه‌که دوێنێ شەممە 2016 -12-3 له باکووری چین له شاری (شیفێنگ) ڕووی داوه و تا ئێستا لانیکه‌م 35 که‌س تێیدا گیانیان له‌ده‌ست داوه.
ئاژانسی (ئکسینهوا)ی چین باس له دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی 22 کرێکار ده‌کات و بڵاوی کردووەتەوە که181 کرێکار لەناو کانزاکەدا بووه که‌له کاتی ته‌قینه‌وه‌که‌دا 149 که‌سیان توانیویانه هه‌ڵبێن و له ڕووداوه‌که به‌بێ زیانی گیانی دوور بکه‌ونه‌وه به‌ڵام 32 کرێکاری دیکه له‌گه‌ڵ که‌سانی ده‌ورووبه‌ریان نه‌یانتوانیوه خۆیان ڕزگار بکه‌ن."
ئه‌گه‌رچی ته‌قینه‌وه‌که به‌هۆی غازه‌وه بووه، به‌ڵام هۆکاری ته‌قینه‌وه‌ی غاز له‌ناو کانزا‌که‌دا هه‌تا ئێستا ڕوون نه‌کراوه‌ته‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌سه‌ریان به‌رده‌وامه.
باسنيوز
