پۆلیسی فه‌ڕه‌نسا 7 که‌سی به‌ بارمه‌ته‌گیراو ڕزگار ده‌کا

پۆلیسی فه‌ڕه‌نسا 7 که‌سی به‌ بارمه‌ته‌گیراو ڕزگار ده‌کا
دوێنێ شه‌وی هه‌ینی له‌سه‌ر شه‌مه‌ 2.12.2016 له‌ناو ئاژانسێکی گه‌شتیاری شاری پاریس دا، چه‌کدارێک ده‌ست به‌سه‌ر ئاژانسه‌که‌دا ده‌گرێ و لانى که‌م 7 که‌سیش به‌ بارمه‌ته‌ ده‌گرێت.



ئه‌مرۆ راگه‌یاندنه‌کانی فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ورووپا رایه‌نگه‌یاند، که‌ سه‌رجه‌م که‌سه‌ به‌ بارمه‌ته‌ گیراوه‌کانی ناو ئاژانسه‌ گه‌شتیاریه‌که‌ی پاریس به‌ بێ هیچ زیانێکی گیانی، له‌ لایه‌ن پۆلیسی فه‌ڕه‌نساوه‌ ڕزگار کراون و که‌سه‌ چه‌کداره‌که‌ش ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه‌.



له‌م پێوه‌ندیه‌دا سه‌رچاوه‌کانی پۆلیسی فه‌ڕه‌نسا به‌ فه‌رمی ڕایانگه‌یاندووه‌، که‌ ئه‌م ڕووداوه‌ هیچ پێوه‌ندیه‌کی به‌ پرسی تێرۆره‌وه‌، نییه‌.



که‌سه‌ چه‌کداره‌ ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه‌که‌، به‌ مه‌به‌ستی دزیکردن ده‌ستی به‌سه‌ر ئه‌م ئاژانسه‌ گه‌شتیاریه‌ی شاری پاریس دا گرتبوو و هاوکات 7 که‌سیشی به‌ بارمه‌ته‌ گرتبوو.
bas news -
Top