ترەمپ بە تەلەفۆن پێوەندیی بە سەرۆكکۆماری ئەفغانستانەوە کرد
سەرۆککۆماری ئەفغانستان، محەمەد ئەشرەف غەنی دەگەڵ دۆنالد ترەمپ بە تەلەفۆن گفتوتیان کرد و سەرۆککۆماری ئەفغانستان دوای لە ترەمپ کرد سەردانی ئەفغانستان بکات.
بەشی رادیۆ ئەفغانی رادیۆ ئەوروپای ئازاد، لە زمان جێگری گوتەبێژی سەرۆککۆماری ئەفغانستانەوە رایگەیاند: دۆنالد ترەمپ داوای بانگهێشتەکەی سەرۆککۆماری ئەفغانستانی داوەتەوە و ئەویش داوای لە ئەشرەف غەنی کردووە سەردانی ئەمریکا بکات.
سەرۆککۆماری ئەفغانستان و سەرۆكکۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا لەبارەی وەبەرهێنان و درێژە پێدانی یارمەتییەکانی ئەمریکا بە هێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستان گفتوگۆیان کردووە.
دۆنالد ترەمپ لە چەند رۆژی رابردوودا لەگەڵ چەندین رێبەری جیهانی وەک سەرۆکوەزیرانی پاکستان، سەرۆککۆماری تایوان و سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆککۆماری رووسیا و راوێژکاری ئەڵمانیا بە تەلەفۆن گفتوگۆی کردووە.
payamner-
