تاران.. سزای سێدارەی بازرگانێکی گەورەی نەوت پەسەند کرا
غولامڕەزا ئەنساری، جێگری چاودێریی دیوانی باڵای دەزگای دادوەریی ئیران ئەمڕۆ شەممە 2016 -12- 3 بە ماڵپەڕی (ئیرنا)ی ڕاگەیاندووە "بابەک زەنجانی کە بە تۆمەتباری پلە یەکی دۆسیەی گەندەڵی لە کەرتی نەوت و وەرگرتنی بڕە پارەی زۆر لە بانەکەکای ئێران ناسراوە، سزای سێدرەی لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە پەسەند کراوە و لە بەرانبەردا سزای سیدارەی دوو تۆمەتبار دیکە بەناوەکانی "حەمید فەلاح هێرەوی و مەهدی شەمسزادە" هەڵوەشاوەتەوە و ڕەوانەی لقێکی دیکەی دادگا کراوە."
بەپێی هەمان سەرچاوە تۆمەتەکانی بابەک زەنجانی بریتین لە "گەندەڵی دارایی و زەربەدان لە پەیکەری ئابووریی ئیران، ساختەکاری لە سازکردنی بەڵگە، فێڵ و تەڵەکە لە بانکەکان و جەندین کۆمپانیای نەوتی و چەندین دامودەزگای فەرمیی ئیران و بەتاڵانبردنی زیاتر لە سەد ملیۆن دۆلاری بانەکانی ئێران."
بەپێی هەواڵ و ڕاپۆرتی ماڵپەڕەکانی ئێران "ساڵانە لەناو بانک و دامودەزگا فەرمییەکانی ئێران دەیان دۆسیەی گەندەڵیی دارایی و ئابووری کەشف دەکرێن، کەچی دۆسیەکانیان لە دادگا بە نهێنی کۆتاییان پێدێت، یان پشتگوێ دەخرێن."
باسنیوز
