دانیمارک لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەکشێتەوە
بەپێی هەواڵی میدیاکانی دانیمارک، رۆژی هەینی 2ـی کانوونی یەکەمی 2016 ئەندرس سامویڵسن، وەزیری دەرەوە و کڵاوس هیۆرت فریدریکسن، وەزیری بەرگریی دانیمارک بڕیارەکەیان داوە.
دانیمارک بە حەوت فڕۆکەی F16 بەشداریی هاوپەیمانییەکەی کردووە و بڕیاری کشانەوەشی دوای ئەنجامی راپۆرتێکی سەربازیی ئەمریکی دێت، کە تێیدا ئاماژە بەوە کرابوو، فڕۆکە جەنگییە دانیمارکییەکان لە بۆردومانێکیان دا لە رۆژی 17ـی ئەیلوولی 2016 ”هەڵەی بێ مەبەستیان کردووە“.
دوای هێرشی داعش بۆ سەر کوردستانی باشوور، وڵاتانی ئەوروپا بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا، هاوپەیمانییەکیان پێکهێنا، کە لە رێی فڕۆکە جەنگییەکانیانەوە، بارەگاکانی داعش بۆردومان دەکەن.
باسنیوز
