یه‌کێتیی ئه‌ورووپا ڕێگه‌ی نادا سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بەشداریی خوانه‌که‌یان بکات
تێڕێزا مای، سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا بانگهێشتی خوانی ساڵانه‌ی کۆتایی ساڵی رێبه‌رانی ئه‌ورووپا ناکرێ.
هه‌موو ساڵێک له رۆژانی کۆتایی ساڵدا و به‌رله نزیکبوونه‌وه له‌سه‌ری ساڵی نوێ، رێبه‌رانی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا له شاری بروکسێلی پایته‌ختی به‌لجیکا، خوانێکی تایبه‌ت به ڕێبه‌رانی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا به‌ڕێوه ده‌به‌ن که تێیدا سه‌رجه‌م سه‌رۆک وڵات و کاربه‌ده‌سته پله به‌رزه‌کانی وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌کێتیی ئه‌ورووپا به شێوه‌ی فه‌رمی بانگهێشت ده‌کرێن و به‌شداریی تێدا ده‌که‌ن.
به‌ڵام به‌هۆی برێکسیت و هه‌وڵه‌کانی به‌ریتانیا بۆ چوونه ده‌ره‌وه‌ی له‌م یه‌کێتییەدا، ئه‌مساڵ بۆ یه‌که‌مجار به‌رێووه‌به‌رانی ئه‌م خوانه به پێویستیان نه‌زانی که به‌رپرسانی به‌ریتانیا بانگهێشتی خوانه‌که بکه‌ن.
بڕیاره ئه‌مساڵ 27 وڵاتی ئه‌ندامی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا بۆ جارێکی دیکه له خوانی کۆتایی ساڵدا به یه‌که‌وه کۆ ببنه‌وه
ئه‌مه له کاتێک دایه که‌له مانگی ته‌شرینی یه‌که‌می ڕابردووی ئه‌مساڵدا، بۆ دوایین جار، سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا تێرێزا مای بانگهێشتی خوانێکی تایبه‌تی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کرا بوو و له‌م خوانه‌دا مای رایگه‌یاندبوو که نابێ بۆ هه‌موو بۆنه و بابه‌ت و کۆبوونه‌وه‌یه‌ک به‌ریتانیا بۆ=ە هۆی نه‌مانی له یه‌کێتیی ئه‌ورووپا بخرێته په‌راوێزه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی به‌ریتانیا ده‌نگی بۆ جیابوونه‌وه له یه‌کێتیی ئه‌ورووپا، به‌ریتانیا له زۆربه‌ی کۆبوونه‌وه گشتی و گرنگه‌کانی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا دوور خرایه‌وه و ڕێگه‌ی به‌شداریکردنیان پێ نه‌داوه.
BAS NEWS-
