دۆناڵد ترەمپ کاندیدی پۆستی وەزارەتی بەرگریی دەستنیشان کرد
جەنەراڵ مەتیس، ساڵی 2010 هەتا 2013 لە دەورانی سەرکۆماریی باراک ئۆباما، فەرماندەی "ئەرکانی ناوەندیی سوپای ئەمریکا"ی لە ئەستۆ بووە و بەتایبەتی چاودێریی ئەو ئۆپراسیۆنانەی کردووە کەلە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕسست بەڕێوە دەچوون.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕاگەیەنەکانی ئەمریکا ئەگەر "مەتیس" پۆستی وەزارەتی بەرگری بەدەستەوە بگرێت، باڵاترین ئەفسەری سوپای ئەمریکایە کەلە ماوەی نیو سەدەی ڕابردوودا دەگاتە ئەو پۆستە.
ترەمپ جەنەراڵ مەتیسی لەگەڵ جەنەراڵ "جۆرج پێتێن" بەراورد کردووە، ئەو فەرماندەیەی ناوبانگی جیهانیی هەیە و لە شەڕی دووەمی جیهانیدا سوپای ئەمریکای بەدەستەوە بووە.
بە گوتەی سەرکۆماری ئەمریکا "دەڵێن ئەو "مەتیس" نزیکترین کەس بە جەنەراڵ جۆرج پێتێنەوە کە ئێمە هەمانە."
BAS NEWS-
