سەرۆکی فەڕەنسا خۆی کاندید ناکاتەوە

سەرۆکی فەڕەنسا خۆی کاندید ناکاتەوە


سەرۆکی فەڕەنسا فرانسوا هۆلاند ئاشكرای كرد، هەوڵ نادات بۆ خولی داهاتووی سەرۆکایەتی خۆی کاندید بکاتەوە، و دانی بەوەدا نا بەهۆی ئەوەی کە پشتیوانی خەڵکی زۆر لەگەڵدا نیەی ڕەنگە زیان بگەیەنێت بە پارتی سۆشیالستی.



هۆلاند لە وتارێکی تەلەفیزیۆنی چاوەڕوان نەکراودا ڕایگەیاند، رایگه‌یاند، " من بڕیارم داوە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا نەبم بە کاندیدی پارتەکەم."

هیواشی خواست بەهۆی ئەو بڕیارەی ئەوەوە دەرفەت بۆ سۆشیالستەکان بڕەخسێت سەربکەون بەسەر کۆنەپارێزەکان و توندرەوەکاندا.

ئاستی پشتیوانیکردن لە هۆلاند هەر ماوەیەکی کورت پاش دەستبەکار بوونی لە ساڵی 2012 دابەزی و ڕاوەرگرتنە گشتییەکانیش نیشان دەدەن زۆربەی دەنگدەران نایانەوێت جاێکی تر هەڵبژێردرێتەوە.

دەنگدەران نیگرانیان لەمەڕ باری ئابوری و بەرزبوونەوەی باج و مەسەلەی ئاسایش هەیە
payamner-
Top