کۆمپانیاکانی ترەمپ لقیان لە 144 دەوڵەتدا ھەیە
ئەو ڕاپۆرتانەی ئاماژە بە سەرمایەی سەرۆکی نوێی ئەمەریکا دەکەن، ئەوە دەخەنەڕوو: "ترەمپ 144 کۆمپانیای تایبەت بەخۆی لە دەرەوەی ئەمەریکا ھەیە، 25 دەکەوێتە وڵاتانی ئاسیاو ئەفریقیا، جگە لەو کۆمپانیایانەی کە بەرژەوەندی وڵاتان و ھەرێمەکان بە یەکتر دەبەستێتەوە".
بەڵام دوای ھەڵبژاردن و لێدوانەکانی، ھەندێک لە بەرژەوەندییەکانی ڕووبەڕووی مەترسی بوونەوە، بۆ نموونە، تەلارەکانی ئەستەنبۆڵ، دوای لێدوانە بەناوبانگەکەی لەبارەی ڕێگە نەدان بەوەی ئیسلام بێتە ئەمەریکا، سەرۆکی تورکیا ڕەخنەی لێگرت، ھەروەھا یاریگەکانی گۆلفیشی دەکەوێتە وڵاتی ئیمارات.
بۆیە دوای بوونی بە سەرۆکی زلھێزترین وڵات، نازاندرێت پەیوەندییە بازرگانییەکانی بۆ کوێ دەڕوات، بەتایبەت لێدوان و سەرنجە جیاوازەکانی کە بوەتە جێگای تێڕامان.
باسنيوز
