داوای راگرتنی فشاره‌كانی سه‌ر مه‌سیحییه‌ نوێیه‌كانی ئێران ده‌كرێت

داوای راگرتنی فشاره‌كانی سه‌ر مه‌سیحییه‌ نوێیه‌كانی ئێران ده‌كرێت
ئێران فشاری له‌ سه‌ر ئه‌و موسوڵمانانه‌ی وڵاته‌كه‌ی زیاتر كردووه‌، كه‌ له‌م دواییانه‌دا ئاینه‌كه‌ی خۆیان گۆڕیووه‌ و بوونه‌ته‌ مه‌سیحی.

کەمپیەنی نێودەوڵەتیی مافی مرۆڤی ئیران لەگەڵ 18 رێکخراوی دیکەی مافی مرۆڤ، لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا داوای کۆتایی هێنان بە ئازاردنی ئەو کەسانە دەکەن کە لەم دواییانەدا ئایینی مەسیحییان هەڵبژاردووە و بوون به‌ مه‌سیحی.

لە به‌شێكی بەیاننامەکەدا هاتووە، بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لە هاوینی رابردوودا گوشاریان خستووه‌ته‌ سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی کە پێشتر موسوڵمان بوون له‌م دواییانه‌دا ئاییه‌نه‌كه‌ی خۆیان گۆریووه‌ و بوون به‌ مه‌سیحی.

هه‌روه‌ها له‌و بەیاننامەدا هاتووه‌: ته‌نها له‌ مانگه‌كانی بەهار و هاوینی رابردوودا 79 کەس لەو مەسیحییانە لە ناوچە جیاجیاكانی ئێران دەست بەسەر کراون و زۆربەیان لە چەند رۆژێكه‌وه‌ هەتا مانگێک لەژێر لێپرسینەوە دابوون.
k24-
Top