دوای شەش ساڵ ئیسرائیل باڵیۆزی بۆ تورکیا نارد
دوای شەش ساڵ و لەگەڵ ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و تەلئەبیب، ئیسرائیل، "ئیتان نائییە"ی وەک باڵیۆزی خۆی لە تورکیا دامەزراند.
لە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغا، ئیتان نائییە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە و خۆشحاڵی خۆی نیشان دا کە وەک باڵیۆز گەیشتووەتە تورکیا و، باسی لەوە کرد کە زۆر کار ھەیە ئەنجامی بدات.
ئیتان نائییە، سوپاسی تورکیای کرد بۆ ئەو ھاوکارییانەی پێشکەشی وڵاتەکەی کردبوو بۆ کوژاندنەوەی ئەو ئاگرەی ھەفتەی رابردوو کەوتەوە و، گوتی: "مێژوویەکمان ھەیە لە ھاوکاریکردنی یەکتر لەو کاتانەی پێویستمان بە یارمەتیە".
باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەنقەرە، ئیتان نائییە ئاماژەی بەوە کرد کە بە تاسەوە چاوەڕوانی ئەوەیە بە فەڕمی دەستبەکاربێت و، سوپاسی تورکیای کرد کە بەو شێوە گەرم و گوڕە پیشوازیان لێکردووە.
تورکیا، راوێژکاری سەرۆکوەزیران، کەمال ئۆکەم-ی راسپاردبوو بۆ بوونە باڵیۆزی وڵاتەکەی لە تەلئەبیب.
payamner-
