نەتەوە یەکگرتووەکان هاوکاریی گەیاندە 30 هەزار هاوڵاتی شارێكی سووریا بەڵام ناتوانن بگەیەنه‌ 200 هەزاری تر

نەتەوە یەکگرتووەکان هاوکاریی گەیاندە 30 هەزار هاوڵاتی شارێكی سووریا بەڵام ناتوانن بگەیەنه‌ 200 هەزاری تر

نەتەوە یەکگرتووەکان توانی هاوکارییەکان بگەیەنێتە نزیکەی 30 هەزار هاوڵاتی کە لە بەشی رۆژهەڵاتی شاری حەلەب هەڵهاتوون، بەڵام هێشتا ناتوانیت یارمەتییەکان بگەیەنێتە ئەو 200 هەزار هاوڵاتییەی لەو بەشەی شارەکەدا ماون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ستیڤن دیمستۆرا، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا ئاشکرایکرد کە کۆی ژمارەی ئاوارەکانی شاری حەلەب گەیشتووەتە 400 هەزار هاوڵاتی‌و دوای هێرشە چڕەکەی چەند رۆژی رابردووی سوپای سوریا بۆ سەر بەشی رۆژهەڵاتی شارەکە، ئەمڕۆ توانیویانە هاوکارییەکان بگەیەننە 30 هەزار هاوڵاتی ئاوارە.

ماوەی چەند رۆژێكە سوپای رژێمی سوریا هێرشێكی بەرفراوانی بۆ سەر بەشی رۆژهەڵاتی حەلەب كە ماوەی چوار ساڵە لەژێر دەستی هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنە دەستپێكردوەو توانیویەتی چەند ناوچەیەكی گرنگ كۆنتڕۆڵبكاتەوەو قوربانییەکی زۆر لەئاکامی هێرشەکاندا کەوتونەتەوە.

لەئێستادا نەتەوە یەکگرتووەکان خواردنی بۆ 150 هەزار کەس ئامادەیە، بەڵام ناتوانێت بیگەیەنێتە نزیکەی 200 هەزار هاوڵاتی مەدەنی كه‌ له‌ بەشی رۆژهەڵاتی شاری حەلەب لەژێر کۆنترۆڵی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکاندایەو تێداماون‌ سوپای رژێمی سوریا گەمارۆیەکی چڕی خستووەتەسەر.

گرتنەوەی شاری حەلەب گەورەترین سەركەوتنی سەربازیی رژێمەكەی بەشار ئەسەد دەبێت لەسەرەتای دەستپێكردنی ئاڵۆزییەكان لەساڵی 2011 وە كە بەهۆیەوە حكومەتی ناوەندی بەشێكی زۆری خاكی سوریای لەدەستدا.
payamner-
Top