کینیا دوو هاووڵاتیی ئێرانیی بە تۆمەتی کاری تیرۆریستی دەستگیر کرد

کینیا دوو هاووڵاتیی ئێرانیی بە تۆمەتی کاری تیرۆریستی دەستگیر کرد
بەرپرسانی دادوەریی کینیا دوو هاووڵاتیی ئیرانییان بە تۆمەتی ئەنجامدانی کاری تیرۆریستی دژ بە باڵیۆزخانەی ئیسڕائیل لە پایتەختی ئەم وڵاتە دەستگیر کرد.



بەپێی ئەم هەواڵە، دووکەسەکە ناویان "نەسروڵلا ئیبراهیم" و "حەسەن عەبدولقوڵی سەرفایی"یە و لەگەڵ شۆفیرێکی کینیایی لە ئۆتۆمبێلی باڵیۆزخانەی ئێراندا بوونە و لە کاتێکدا دەستگیر کراون کەفیلمیان لە باڵیۆزخانەی ئیسڕائیل هەڵگرتووە بۆ ئەوەی دواتر لە هێرشی تیرۆریستیدا کەڵکی لێوەربگرن.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە ئەم دووکەسە لە نایرووبی کارمەندی باڵیۆزخانەی ئێرانن. داواکاری گشتییش گوتوویەتی ئەم دوو کەسە کاتێک لە سەردانی دوو هاووڵاتیی ئێرانی کە بە تۆمەتی تیرۆریستی گیرابوون دەگەڕانەوە، بە مۆبایلەکانیان ئەم فیلمەیان لە باڵیۆزخانەی ئیسڕائیل گرتووە.
payamner-
Top