ئەنجومەنی سێناتی ئەمریكا یاسای گەمارۆكانی ئێران دەخاتە دەنگدانەوە

ئەنجومەنی سێناتی ئەمریكا یاسای گەمارۆكانی ئێران دەخاتە دەنگدانەوە

ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز، لە زمان سێناتۆری سەربە کۆمارییەکانی ئەمریکا لە ئەنجومەنی سێنات، میچ مەك كانێل، رایگەیاند: سێناتی ئەمریكا پرۆژە یاسای درێژكردنەوەی گەمارۆكانی سەر ئێران بۆ ماوەی 10 ساڵی دیكە دەخاتە دەنگدانەوە.



ئەم سێناتۆرە ئەمریكاییە گوتی: بە لە بەرچاوگرتنی ھەڕەشەكانی ئێران و ھەوڵەكانی بۆ پەرەپێدانی دەسەڵاتەكەی لە رۆژھەڵاتی نێوەڕاست، پێویستە گەمارۆكانی سەر ئەم وڵاتە درێژ بكرێتەوە.

لە ماوەی رابردوودا، پرۆژە یاسای درێژكردنەوەی گەمارۆكانی سەر ئێران بۆ ماوەی 10 ساڵی دیكە، لە لایەن كۆنگرێسی ئەمریكاوە بە زۆرینەی دەنگ پەسەند كرا و، كاردانەوەی توندی بەرپرسانی ئێرانی لێكەوتەوە.

دوای پەسەندکردنی درێژکردنەوەی گەمارۆکانی سەر ئێران لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکاوە، ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند: ئەگەر ئەم گەمارۆیان بە کردەوە بکرێن ئێرانیش کاردانەوەی توندی دەبێت.
PAYAMNER-
Top