سووریا رایگەیاند: دەستیان بەسەر ناوچەیەکی دیکەی باشووری حەلەب داگرتووە

سووریا رایگەیاند: دەستیان بەسەر ناوچەیەکی دیکەی باشووری حەلەب داگرتووە
ناوچەی شێخ سەعید دەکەوێتە باشووری حەلەب و رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووریاش کە نێوەندەکەی لە لەندنە، رایگەیاند: هێزەکانی دژبەری حکومەت هەروا یەک لەسەر سێی ناوچەکەیان لەبەر دەست دایە.

لەم رۆژانەی دواییدا، هێزەکانی بەشار ئەسەد دوو لەسەر سێی ناوچەی ژێردەستەڵاتی خۆیان لە شاری حەلەب لەدەست داوە.

رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤیش رایگەیاند: لانیکەم ٤٥ کەسی سڤیل بەهۆی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا و سووریاوە کوژراون.
PAYAMNER-
Top