داعش دوو سەربازی توركیا بە دیل گرت
سوپای توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كاتژمێر 15:30 رۆژی سێشه‌ممه په‌یوه‌ندییان به دوو سه‌رباز پچڕاوه كه له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات له ناوچه‌كه بوون.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامن بۆ دۆزینه‌وه‌یان، بێ ئه‌وه ئاماژه بۆ چۆنییه‌تی پچڕانی په‌یوه‌ندی یان گرتنیان له لایه‌ن داعش و هێزه‌كانی دیكه بكات.
توركیا له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات به هاوكاری چه‌كداره‌كانی سونه و توركمان چووه‌ته ناو سنووره‌كانی رۆژئاوای كوردستان نێوان عه‌فرین و كوبانێ.
یه‌كه‌مجاره، توركیا نییه‌تێكی تر له چوونی هێزه‌كانی بۆ ناو سوریا بڵاو ده‌كاته‌وه، ئه‌ردۆغان له‌مباره‌وه گوتی هێزه‌كانیان بۆ كۆتاییهێنانی به ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌دی سته‌مكار چوونه‌ته ناو سوریا.
به‌رپرسانی توركیا پێشتر رایاگه‌یاندبوو هێرشه‌كه‌یان بۆ دووركردنه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعشه له سنووره‌كانی و دواتریش رایانگه‌یاند بۆ پێشیگرتنه به هه‌وڵی هێزه كوردییه‌كان بۆ به یه‌كه‌وه به‌ستنی هه‌ردوو هه‌رێمی عه‌فرین و كوبانێ.
K24
