سەرۆکی کۆریای باشور داوا لە پەرلەمان دەکات ڕێوشوێنی دەست لەکارکێشانەوەی دیاری بکات
پاک گونهەی سەرۆکی کۆریای باشور لە وتارێـکی تەلەفیزیۆنیدا ڕایگەیاند " بابەتی وازهێنانم و کەمکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتیـیەکەم بۆ ئەنجومەنی نیشتیمانی جێدەهێڵم."
داواشی لە پەرلەمانتاران کردووە پـرۆسەی دەستبەرداربوونەکەی بە شێوەیەک دابڕێژن کە بۆشایی لە دەسەڵات دروست نەبێت و بێ سەروبەری لە بەڕێوەبردنی کارەکانی وڵاتەکە ڕوو نەدات.
بەڵام پارتی دیموکرات کە پارتی سەرەکی ئۆپـۆزسیۆنە پـێشنیارەکەی خانم پاکی ڕەتکردەوە و گوتی ئەمە هەوڵێـکە بۆ خۆدەربازکردن لە لێپـرسینەوە. بەڵێنیشی دا لە هەوڵەکانی بەردەوامبێت بۆ لێپـرسینەوە لە پاک و بە زووترین کات مەسەلەکە بخاتە بەردەم پەرلەمانەوە.
سەرۆکی کۆریای باشور تۆمەتبارکراوە بەوەی ڕێی لە بەردەم هاوڕێـیەکی خۆشکردووە بۆ بەکارهێنانی پەیوەندیـیەکەیان بە مەبەستی وەرگرتنی پارە لە کۆمپانیای جۆراوجۆر. ماوەی چەند هەفتەیەکە هەموو ڕۆژێـکی شەممان خۆپـیشاندانی ناڕەزایی گەورە لە وڵاتەکە سازدەکرێن بۆ داوای دەست لەکارکێشانەوەی پاک کە بەپـێی دەستور ماوەی سەرۆکایەتیـیەکەی لە ساڵی ٢٠١٨ تەواو دەبێت.
