ئێران.. بڕیاری ده‌ستگیر‌كردنی 17 پەرلەمانتار ده‌رچووە
لەم بارەوە ماڵپەڕی (ڕادیۆ فەردا) بڵاوی کردووەتەوە "سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك به ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامی ڕایگه‌یاندووە "كه حوكمی ده‌سبه‌سه‌ركرانی ١٧ پەرلەمانتاری ئێران دەر‌چووه كه ماوه‌یه‌ك له‌وه‌وپێش له‌باره‌ی یاشار سوڵتانی، كه گه‌نده‌ڵییه‌كانی باندی قالیبافی له‌قاو دا، و 63 حیسابی شه‌خسی و نایاسایی (سادق لاریجانی)ی ئاشكرا كردبوو، وەدەنگ هاتوون."
چه‌ند ڕۆژ له‌ەوو‌پێش سادق لاریجانی له كۆبوونه‌وه‌ی به‌سیجییه‌كانی ئێران هێرشی كرده سه‌ر مه‌حموود سادقی، هەر لەو کۆبوونەوەیەدا قاسم سلێمانی ناوچاوانی ماچ كرد و گوتی ده‌زگای دادوەریی ئێران ده‌بێ شانازیت پێوه بكات."
به‌پێی زانیارییه‌كان له‌لایه‌ن ده‌زگای دادوەریی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه هه‌ڵیان كوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی مه‌حموود سادقی و هەوڵی گرتنیان داوە کە له‌لایه‌ن خوێندكاران و چالاكانی سیاسی و خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كەوە تا شه‌وی ڕابردوو نه‌یانتوانیوه ده‌ستبه‌سه‌ری بكه‌ن.
مه‌حموود سادقی، نوێنه‌ری خه‌ڵكی شاری تاران له پەرلەمان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به ئیلنای ڕاگه‌یاند "كه مه‌ئمووره‌كانی ده‌زگای قه‌زایی له‌به‌ر ده‌م ماڵه‌كه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بوون بۆ ماڵه‌وه بگه‌ڕێمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌رم بكه‌ن كه ئه‌مه دژایه‌تیی له‌گه‌ڵ یاسای چاوەدێری و هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی پەرلەمانی كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌یه.
