ھەواڵێکی ناخۆش بۆ ھاندەرانی یانەی ریال مەدرید
پێش ئەنجامدانی یاری کلاسیکۆ لە نێوان ھەردوو یانەی بەرشەلۆنە و ریال مەدرید , ھاندەرانی یانەی شاھانە ھەواڵێکی ناخۆشییان پێدەگات ..
بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی ئاس ی نزیک لە یانەی شاھانە , کرستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید ھەست بە ئازار دەکات لە ماسولکەکانی رانی ...
لەھەواڵەکە ھاتووە , ئەگەر ئازارەکانی کرستیانۆ بەردەوام بێت , لەوانەیە کرستیانۆ نەتوانێت بەشداری یاری کلاسیکۆ بکات ..
لە رۆژنامەکە ئاماژە بەوەکراوە , تا ئێستا یانەی شاھانە ھیچ راگەیندراوێکی لەمبارەیەوە بڵاونەکردۆتەوە , بەڵام لە یارییەکەی یانەی ریال مەدرید لەبەرامبەر سپۆرتینگ خیخۆن , رۆناڵدۆ تووشی ئەو ئازارە ھاتووە ..
PAYAMNER-
