ئەحمەد مونتەزری، کوڕی ئایەتوڵلا مونتەزری لە ئێران بە 21 ساڵ زیندان حوکم درا
ماڵپەڕی سەرەکیی ئایەتوڵڵا مونتەزری ئەم هەواڵەی پشتڕاست کردووەتەوە کە ئەحمەد مونتەزری بە تۆمەتی "هەوڵدان لەدژی ئاسایش و تەنهایی وڵات" بە 10 ساڵ زیندان، هەروەها بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی فایلی دەنگیی "نهێنی" بە 10 ساڵ زیندانی هەڵپەسێراو، هەروەها بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە لەدژی حکوومەتی ئیران" بە یەک ساڵ زیندان سەرجەم بە 21 ساڵ زیندان حوکم دراوە."
هاوکات ماڵپەڕی (سەحام نیوز) لەم بارەوە بڵاوی کردووەتەوە "پێنجشەممەی پێشوو داداگی تایبەتی مەلاکان لە ئێران ئەحمەد مونتەزری بانگهێشت کردووە و جیا لە 21 ساڵ زیندان، هاوکات ئیزن و مۆلەتی مەلایەتییان بۆ ماوەی سێ ساڵ لێ وەرگرتووەتەوە."
ئایەتوڵڵا مونتەزری کە بە یەکێک لە ڕەخنەگرانی حکوومەتی ئێران و یەکێک لە نزیکانی خومەینی دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی دادەنرا، پاش ئاگاداربوون لە ڕەوتی سێدارەی بەکۆمەڵی ساڵی 1989 دژی ئەم بڕیارە وەستاویەوە بەپێی بەڵگەیەک لەگەڵ داواکاری گشتیی ئەوکاتی زیندانی ئێڤین و نوێنەری ئیتلاعات و خومەینی دیداری کردووە کە پێشی پێ بگیرێت، کە ئەم بەڵگانە بە دەنگ بڵاو کراونەتەوە و لە کتێبی بیرەوەرییەکانیدا گونجێنراون."
باسنيوز
