ئێران: هه‌بوونى بنكه‌ى سه‌ربازى له سووريا و يه‌مه‌ن له چه‌كى ناووكى گرنگتره
باقرى گوتى: دامه‌زراندنى ئه‌و دوو بنكه‌يه له رووى سه‌ربازييه‌وه به‌هاكه‌يان زۆر زياتره له به‌ده‌ستهێنانى ته‌كنۆلۆژياى ناووكى.
رۆژنامه‌ى شه‌رقى ئێران بڵاويكردووه‌ته‌وه، باقرى به رۆژنامه‌كه‌ى راگه‌ياندووه، پێويستمان به‌وه هه‌يه بنكه‌ى سه‌ربازيمان له دووره‌وه هه‌بێت، بۆنموونه هه‌بوونى بنكه له سووريا و كه‌ناراوه‌كانى يه‌مه‌ن بۆ ئێران گرنگه.
هه‌روه‌ها روونيكردووه‌ته‌وه، درووستكردنى ئه‌و بنكانه هيچى كه‌متر نييه له به‌ده‌ستهێنانى ته‌كنۆلۆژياى ناووكى.
ئه‌وه‌ى رێگه‌ى خۆشكردووه، بۆ ئه‌وه‌ى ئێران بير له درووستكردنى ئه‌و بنكه سه‌ربازييانه بكاته‌وه، ئه‌وه‌يه تاران هاوپه‌يمانى هه‌ريه‌ك له رژێمى به‌شار ئه‌سه‌دى سووريا و حووسييه شيعه ئاينزاكانى يه‌مه‌نه.
k24-
