ئيسرائيل: له جۆلان چوار چه‌كدارى داعش كوژران
به گوێره‌ى زانيارى سوپاى ئيسرائيل، چه‌كدارانى داعش، ته‌قه‌يان له كاروانێكى سه‌ربازى ئيسرائيل كردووه و چه‌ند مووشه‌كێكى مۆرتريان ئاراسته كردوون.
له سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنى شه‌ڕى سوورياوه، ئه‌وه يه‌كه‌م جاره پێكدادان له نێوان هێزه چه‌كداره‌كانى سووريا و سوپاى ئيسرائيل رووبدات.
وته‌بێژى سوپاى ئيسرائيل، كۆڵۆنێڵى پيتر ليرنه‌ر، رايگه‌ياند، ئه‌و چه‌كدارانه له سنوورى سووريادا ته‌قه‌يان له هێزه ئيسرائيلييه‌كان كردووه و ئه‌وانيش وه‌ڵاميان داونه‌ته‌وه و دواتريش فڕۆكه‌يه‌كى ئيسرائيل بۆردومانى كردوون و چوار چه‌كداريان كوژراوون.
ئه‌وه‌شى روونكردووه‌ته‌وه، ئه‌و چه‌كدارانه سه‌ر به سوپاى يه‌رموكى سه‌ر به داعش بوونه.
پێشتر ئيسرائيل بۆردومانى چه‌ند كۆگا و رێگه‌يه‌كى سه‌ره‌كى گواستنه‌وه‌ى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى چه‌كدارانى حزبوڵڵاى لوبنانى كردبوو، كه هاوكار و پشتيوانى ئه‌سه‌دن.
سوپاى يه‌رموك بۆ يه‌كه‌مجار به هۆى رفاندنى 21 هاووڵاتيى فليپينى له هێزه ئاشتى پارێزه‌كانى سه‌ر به نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان له ناوچه‌ى له‌چه‌كداماڵراوى نێوان سووريا و جۆلانى داگيركراودا ده‌ركه‌وتن و له ئارازاى 2013 ئه‌و كه‌سانه‌يان ئازاد كردن.
ئيسرائيل له شه‌ڕى 1967ه‌وه به‌رزاييه‌كانى جۆلانى خاكى سوورياى داگيركردوون و لكاندوونى به زه‌وييه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتييه‌وه، به بێ ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى تا ئێستا دانى نابێت به‌و داگيركردنه‌دا.
k24-
