ئه‌مه‌ریكییەکان خۆیان بۆ پیاكێشانی هه‌ساره‌یه‌ک به زه‌وی ئاماده ده‌كه‌ن
ئاژانسی ناسا و ئاژانسی ئه‌مه‌ریكای فیدڕالی بۆ كاروباری فریاگوزاری، به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ تاقیگه‌ری نه‌ته‌وه‌یی و سه‌نته‌ره ته‌كنۆلۆژییه‌كانی حكوومی گه‌وره، له ناو ته‌لاری وه‌زاره‌ی وزه، ڕاهێنان له ئه‌گه‌ری هه‌ر ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌یه‌كی هه‌ساره‌یه‌كی دیكه و به‌ریه‌كه‌وتنی زه‌وی به ئه‌ستێره‌ی دیكه، ڕاهێنان ده‌كه‌ن.
ئه‌م ڕاهێنانانه، به‌هۆی ده‌زگا پسپۆڕییه‌كانه‌وه بۆ هه‌ر حاله‌تێكی له‌ناكاودا ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ له هه‌ر كاره‌ساتێكی كه تووشی ده‌بێت، بپارێزرێت و له ناونه‌چێت.
ڕاهێنانهكهش خۆی له سیناریۆیه‌ك ده‌بینێته‌وه كه هه‌ساره‌یه‌كی بچووك له كۆمه‌ڵه‌ی خۆری خۆی، ده‌رده‌چێت و له باشووری كالیفۆڕنیا له 20/9/2020 به‌رده‌بێته‌وه و كاره‌ساتی مرۆیی و سروشتی دروست ده‌كات.
تۆماس زۆرباخن، سه‌رۆكی لێژنه‌ی زانستی له ئاژانسی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكی، ڕای گه‌یاندووه: "له ئه‌گه‌ری كاره‌ساتی له‌و شێوه‌یه، كه ڕوودانی مه‌حاڵ نییه، بۆ زه‌وی زۆر ترسناكه، له مێژووی مۆرڤایه‌تی ڕوویداوه، بۆیه خۆ ئاماده‌كردن له ئه‌گه‌ری ڕوودانی كاره‌ساتێكی له‌و شێوه‌یه، پێویسته".
پێشتر، ئاژانسی ناسا، ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی به‌ناوی هێرشی هه‌ساره‌یی دروستكردبوو، كه به‌ر له كه‌وتنی به پێنج ڕۆژ به زه‌وی، دانیشتوانه‌كه‌ی ئاگادار ده‌كاته‌وه.
