نەتەوەکانی ئێران بەشداری کۆڕی نەتەوە یەکگرتووەکان بوون

 نەتەوەکانی ئێران بەشداری کۆڕی نەتەوە یەکگرتووەکان بوون
کۆمەڵێک لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوەکانی پێکهێنەری ئێران وەک "کورد، بەلووچ، عەرەب و تورکە ئازەرییەکانی ئازەربایجان" و چەند کەمینەیەکی نەژادی و ئایینیی ئێران لە نۆیەمین خولی دانیشتنی کەمینەکانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بەشدارییان کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی میدیا جیهانی و کوردیەکان، ئەو دانیشتنە کە لە ماوەی ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە 25 و 2016 -11- 26 لە بنکەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان کە جنێڤ بەڕێوە چووو، تایبەت بوو بۆ تاوتوێی ڕەوشی ژیانی کەمینەکان کە ژیان و مەترسی و هەڕەشەی قەیرانە سیاسییەکانی ناوچەکە دایە.

پانێلێ یەکەمی ئەو دانیشتنە بە ئاخاوتنی کۆمیسێری باڵای مافی مرۆڤ (زید ئیبن ڕەعد ئەلحوسێن) دەستی پێ کرد کەلە قسەکانیدا جەختی لەسەر ئاوڕدانەوە بە پاڵپشتیی ژیانی کەمینەکان کردەوە کە ژیانیان لە مەترسی دایە.

لەو دانیشتنەدا کە بە سەرۆکایەتیی (ماریۆ یووتزس)، بەریوە چوو، جیا لە کارناسانی نەتەوە یەکگرتووەکان، زیاتر لە 500 کەس لە شارەزا و مامۆستایانی زانکۆ و ناوەندە ناحکوومییەکان لە سەرتاسەی جیهان تێیدا بەشدار بوون.

ڕێکخراوەکانی سەر بە نەتەوەکانی ئیران وەک "کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان - جنێف (KMMK) , ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئەهواز و نوێنەرانی نەتەوەکانی بەلووچ، تورکە ئازەییەکان، تورکەمەن، کەمینە ئاینییەکانی وەک "سوننەکان، بەهایی، مەسیحییەکان" لەبارەی زوڵم و ستەم و پێشێلکارییەکانی حکوومەتی ئێران کە بەرانبەر نەتەوە و کەمینە ئاینییەکان دەیگرێتە بەر، قسەیان کرد و چەندین ڕاپۆرتیان خستەڕوو.

کە لەوێدا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان – جنێف بە سەرۆکایەتیی تەیموور ئەلیاسی ڕاپۆرتێکی تیروتەسەلیان لەبارەی پێشێلکارییەکانی ئێران لەدژی کەمینە نەتەوەکان و بەتایبە ڕەوشی مافی مرۆڤ لە کوردستانی ڕۆژهەڵات خستەڕوو.















باسنيوز
Top