دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی تازە هەڵبژێردراوی ئەمەریكا : كاسترۆ دیكتاتۆرێكی وەحشی بوو

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی تازە هەڵبژێردراوی ئەمەریكا : كاسترۆ دیكتاتۆرێكی وەحشی بوو
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی تازە هەڵبژێردراوی ئەمەریكا لەبارەی كۆچی فیدڵ كاسترۆ سەركردەی شۆڕشگێڕی كوباوە دەڵێ "كاسترۆ دیكتاتۆرێكی وەحشی بوو، بۆ ماوەی شەش دەیە گەلانی وڵاتەكەی چەوساندەوە".


ترەمپ لە لێدوانێكدا رایگەیاند كە میراتی باوكی شۆڕشی كوبیەكان تەنها كەتیبەكانی لەسێدارەدان و دزی و چەوساندنەوەی گەلەكەیەتی، لەگەڵ بڵاوكردنەوەی هەژاری و ڕەتكردنەوەی مافەكانی مرۆڤ.


سەرۆكی تازە هەڵبژێردراوی ئەمەریكا هیوای خواست لەمەودوا كوبا بەرەو داهاتووێكی گەش هەنگاو بنێت، تا دواجار گەلەكەی بتوانێ لە سێبەری ئازادییدا بژین و لەو ئازارانە دوور بكەونەوە، كە بۆ ماوەیەكی درێژە بەدەستیەوە دەیاناڵاند.


ترەمپ لە كۆتاییشدا گوتی هەوڵی ڕێكەوتنێكی مێژوویی لەگەڵ هاڤانا دەدات بۆ كۆتاییهێنان بەناكۆكیە مێژووییەكانی نێوان هەردوو وڵات.





باسنيوز
Top