سەرۆكی ئەنجومەنی ئیسلامیی سویسرا تیرۆریست دەرچوو

 سەرۆكی ئەنجومەنی ئیسلامیی سویسرا تیرۆریست دەرچوو
دوێنێ شەممە داواكاری گشتیی فیدراڵی سویسرا رایگەیاند دەستیان كردبووە بەلێكۆڵینەوە و لێپرسینەوە لە سەرۆكی ئەنجومەنی ناوەندی ئیسلامیی سویسرا بەتۆمەتی بڵاوكردنەوەی بانگەشەی تیرۆریستی.


نیكۆڵاس بلانشۆ سەرۆكی گەورەترین و ناسراوترین كۆمەڵەی ئیسلامیە لە سویسرا و لەگەڵ یەكێ لە بەرپرسەكانی ئەنجومەنەكەی بەنێوی نەعیم شەرنی و ئەندامێكی تریشیان بەنێوی قاسم ئەیلی كە گوتەبێژی ئەنجومەنەكەیە، لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ دەكرێ بەتۆمەتی بانگەشەی تیرۆریستی.


لەمبارەوە ئەمڕۆ ئەنجومەنە ئیسلامییەكە رەخنەی لە بڕیاری داواكاری گشتیی سویسرا گرتووە بەوەی هۆكاری سیاسی لەپشتەوەیە، دووپاتیشیان كردووەتەوە كە ئامادەن لەبەردەم هەر دادگایەكدا وەڵامی هەموو تۆمەتەكان بدەنەوە.


داواكاری گشتیی سویسرا رایگەیاندبوو كە شەرنی لە تۆمارێكی ڤیدیۆییدا باسی گەشتەكەی بۆ سوریا و گۆڕەپانەكانی شەڕ لەو وڵاتە كردبوو، بەبێ ئەوەی خۆی لە چالاكییەكانی ڕێكخراوە تیرۆریستییەكانی ئەوێ بپارێزێ. هەروەها دیداری لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سوپای فەتح و بەرەی نوسرە لە باكووری سوریا هەبووە.




باسنیوز
Top